Ahmet Sertan Usul
04 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٤٥ هەزار و ٦٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٩٠٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١١٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٤٥ هەزار و ٦٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٩٠٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١١٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٢٧ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ٨١٥ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٣٩٦ هەزار و ١٩٩ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٠ مليۆن و ٢٠٦ هەزار و ٥٠٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٥٠٨ هەزار و ٩٨٨ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٦ هەزار و ٤٦٧ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٥٠١ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٩ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٤ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٧،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.