Ahmet Sertan Usul
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٢٩ هەزار و ٥٨٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی شەش هەزار و ٩١٨ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٣٥ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ـه‌وه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢٩ هەزار و ٥٨٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی شەش هەزار و ٩١٨ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٣٥ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و پێنج هه‌زار و ٨٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٦٢،٤٥يه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٣٢،٠٧ـه.
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆی گشتیی يەك مليۆن و ١١٩ هه‌زار و ٩٥ دۆز ڤاكسین له شێوه‌ی دۆزی یه‌كه‌م، دووه‌م و سێیه‌مدا به‌كارهێنراوه.