Muhammed Boztepe
20 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا، رايگەياند لە ئاكامى هێرشێكى مووشەكى بۆ سەر ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكانى ئيدلب دوو سەرباز شەھید بوون و سەربازیکی دیکە برینداربوو.
بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى بەرگرى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، "گرووپە توندڕەوەكان بە مووشەك هێرشيان كردۆتە سەر سەربازانمان كە لە كاتى جێبەجێكردنى ئەركيان بوون لە ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكانى ئيدلب".
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: "لە ئاكامى هێرشەكەدا دوو قارەمانى هاوسەنگەرمان شەهيد بوون، قارەمانێکیشمان بريندار بوو. ئەو ئامانجانەى كە لە ناوچەى ئيدلب دەستنيشانكراون، دەستبەجێ بەهەمان شێوە وەڵاميان دراوەتەوە. لە خواى گەورە داواکارین لەو شەهيدانەمان خۆشبێت كە لەم رووداوە دڵتەزێنەى كە تووشى خەمناكى كردووين، گيانيان سپارد، سەرەخۆشى لە خێزانيان و سوپاى وڵاتەكەمان دەكەين. هيواى زوو چاكبوونەوە بۆ بريندارەكەمان دەخوازين".