Enes Kaplan
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٦٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٨٦ گيانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى"covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٤٥ هەزار و ٩٨٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ٦٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٦ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، دوو هەزار و ١١٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٤٤ هەزار و ٦١٣ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٥ مليۆن و ٥٦٥ هەزار و ٤٠٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٤٠٢ هەزار و ٥٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١١ هەزار و ١٤٥ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٤٦ هەزار و ٢٩٥ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٩٥ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٣،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٩،٩ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٤،٩ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٢ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٧يـه.
- " تەنها پێكەوە دەتوانين بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەركەوين"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٦٩٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. بەرەنگاربوونەوەى پەتا لە رێگەى تاك و كۆمەڵگەوە بەڕێوەدەچێت. بە هەموو توانيەكمان كاردەكەين بۆ ئەوەى ئاستى نەخۆشخانەكانمان بە گوێرەى تواناى كارمەندانى تەندروستيمان رابگرين. تەنها پێكەوە دەتوانين بەسەر ڤايرۆسەكەدا سەربكەوين".