Özcan Yıldırım
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٥ ھەزار و ١٩٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٨ ھەزار و ٦٢٢ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٠٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦٥ ھەزار و ١٩٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٨ ھەزار و ٦٢٢ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٠٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٣ ھەزار و ٢٦٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە لەسەدا ٧٤،٠١ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٥٦،٥٥ـە.
له توركیادا، ژمارەى ئەو دۆزى ڤاكسينەى كە تاكو ئەمرۆ بەكارهێنراوە بۆ ٨٨ مليۆن ٧٦٠ هەزار و ٥٢٥ دۆز ڤاكسين بەرزبووتەوە و بەمشێوەيە لە ماوەى ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوهی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، ٣١٧ ههزار و ١٧٥ دۆز ڤاكسین له شێوهی دۆزی یهكهم، دووهم و سێیهم وەرگیراوە.