Sefa Şahin
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٨٥ هەزار و ٢٤٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢١ هەزار و ٣٧٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ١٥٧ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە. به‌وپێیه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٥ هەزار و ٢٤٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢١ هەزار و ٣٧٢ كەس پۆزەتيڤ بووه، ١٥٧ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ١٦ هه‌زار و ٤٩٢ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٧٠،٤١ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٥٢،٢١ـه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا به‌كارهێنراوه له توركیا، ٨٢ ملیۆن و ٦٢١ هه‌زار و ٤١٥ دۆزه كه ٤٣ ملیۆن و ٧٠٤ هه‌زار و ٧٢ی دۆزی یه‌كه‌م، ٣٢ ملیۆن و ٤٠٦ هه‌زار و ٩٤٧ی دۆزی دووه‌م و شه‌ش ملیۆن و ٥١٠ هه‌زار و ٣٩٦ی دۆزی سێیه‌من.