Burcu Çalık Göçümlü
06 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٧٤ هەزار و ٧٦١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٠ هەزار و ٤٠٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٥ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٧٤ هەزار و ٧٦١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٣٠ هەزار و ٤٠٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و شەش هەزار و ٩٣ نەخۆش تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٩٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە. چوار هەزار و ١١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٤٣١ هەزار و ٢٥٣ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٩ مليۆن و ٦٩١ هەزار و ٨٤٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٥٣٩ هەزار و ٢٩١ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٤ هەزار و ٩٠٠ حاڵهت.
هاوكات ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٩٣ هەزار و ١٣٨ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٨٠٥ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٣ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧١،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٨ـه.
- "خێرايى زيادبوونى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بە ئاراستەى كەمبوونەوەيە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش هەزار و ٩٣ نەخۆشى نوێمان هەيە. خێرايى زيادبوونى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە بە ئاراستەى كەمبوونەوەيە. ئومێدەوارين كاريگەرى رێكارەكان و سنوورداركردنەكان ببينين. پابەندبوون بە رێنماييەكان ئەركێكی مرۆڤانەى هەموومانە. ئەگەر سنوورداركردنیش نەبێت، خۆتان لە قەرەباڵغی بە دووربگرن".