Barış Gündoğan
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٩٦ هەزار و ٩٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٢ هەزار و ١٣٧ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٢٠٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٩٦ هەزار و ٩٠٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ٣٢ هەزار و ١٣٧ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و شەش هەزار و ٤٢٠ نەخۆش تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٠٣ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە. پێنج هەزار و ١٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٤٣٦ هەزار و ٢٧٠ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٩ مليۆن و ٨٨٨ هەزار و ٧٤٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٥٤٥ هەزار و ٧١١ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٥ هەزار و ١٠٣ حاڵهت.
هاوكات ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٩٤ هەزار و ٣٣٨ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ٨٣٦ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٥،١ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٧٢،١ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤١،٧ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- "خێرايى زيادبوونى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە كەمبووەتەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ شەش هەزار و ٩٣ نەخۆشى نوێمان هەيە. خێرايى زيادبوونى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە كەمدەبێتەوە. بينينى كاريگەرى سنوورداركردنەكان دەستيپێكردووە. ئومێدەوارين بهم نزيكانە زياتر هەستى پێبكەين. ئەركى هەموومان ئەوەيە كە خۆمان سنوورداركردنى خۆمان جێبەجێبكەين و لە قەرەباڵغی دووربكەوينهوه".