Çiğdem Münibe
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "توركیا وه‌ك وڵاتێك كه خاوه‌ن درێژترین كه‌ناراوه له‌سەر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ناكرێت ته‌نها وه‌ك تەماشاكهرێك سه‌یری پێشهاته‌كان بكات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له "كۆڕی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست" كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زانكۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ئانتالیا بەڕێوەدەچێت له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه په‌یامی خۆی پێشكه‌ش كرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا وه‌ك وڵاتێك كه خاوه‌ن درێژترین كه‌ناراوه له‌سەر ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ناكرێت ته‌نها وه‌ك تەماشاكهرێك سه‌یری پێشهاته‌كان بكات گوتی: "ده‌بێت تا زووه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و كوێرایییه ستراتیجییه‌ی کە تێی كه‌وتووه ده‌ربهێندرێت. نابێت رێگه به‌وه بدرێت، له‌لایه‌ن یۆنان و قوبرسی یۆنانه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، وه‌ك قۆچی قوربانی به‌كار بهێندرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و نه‌خشه و پلانانه قبوڵ ناكه‌ن كه توركیا له كه‌ناراوه‌كانی ئانتالیادا قه‌تیس ده‌كه‌ن و گوتی: "هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا نین، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كێشه‌كان به ئاشتی، هه‌ماهه‌نگی و دادپه‌روه‌ری چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بن كه ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، نەوەك به په‌راوێزخستنی یه‌كتری و گوتی: "هێشتا له‌و پێشنیازه به‌رده‌وامین كه داوا ده‌كه‌ین به به‌شداری ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كهناراویان هه‌یه له‌سەر رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و توركه‌كانی قوبرس كۆنفرانسێك رێك بخرێت. داوا له ته‌واوی وڵاتانی هاوسێمان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، واز له‌وه بهێنن كه پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ببینن".
په‌یامی سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست