Ekber Türkoğlu
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
تۆكات - AA
لە شارۆچكەى نيكسارى سەر بە پارێزگاى تۆكات لە توركيا، شەعبان ساپ-ى تەمەن ٩٠ ساڵ و كورتەش ساپ-ى كوڕى تەمەن ٧٠ ساڵان، دواى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا توانييان بەسەر ڤايرۆسەكە سەركەون و چاكببنەوە.
شەعبان كە لە میوانێكيانەوە ڤايرۆسەكەى بۆ گوازراوەتەوە، دواى تێكچوونى دۆخى تەندروستى چووە بۆ نەخۆشخانەى گشتیی نيكسار و لەوێ تووشبوونى بە ڤايرۆسەكە دەركەوتووە و لە نەخۆشخانەكە خەوێنراوە.
كورتەش-يش لە دواى باوكى هەست بە قورگ ئێشان دەكات و دەچێتە نەخۆشخانە و ئهنجامی پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆناى پۆزەتيڤ دەردەچێت و لەگەڵ باوكى لە هەمان نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنى چارەسەر دەهێڵرێتەوە.
پشكنينى دووهمی باوكەكە دواى ٢٠ رۆژ و كوڕەكەش دواى پێنج رۆژ نێگهتیڤ دهبێت و نەخۆشخانە جێدەهێڵن.
شەعبان ساپ لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، دڵخۆشى خۆی راگەياند بەوەى نەخۆشخانەى جێهێشتووە.
ساپ داواى بەستنى دهمامك لە هەموو كەس كرد و گوتى: "سوپاس بۆخوا چاكبوومەوە".
- "ئەوەى دەمامك نەبەستێت ئەو سزايە دەدرێت"
كورتەش ساپ-ى كوڕيش ئاماژەى بە قورسى ئەو ماوەيە كرد و رێنماييەكانى دەمامك بەستن و دوورپەرێزیى كۆمەڵايەتى وەبیرهێنايەوە و گوتى:
"ئەوە ماوەيە هەروەكو زيندان بوو بۆ من. خوایه كەس تووشى ئەو نەخۆشييە نهبێت. نەخۆشييەكى خراپە. باوكم بەهۆى ئەوەى بەتەمهن بوو زۆر ماندوو بوو. دڵخۆشين كە باوك و كوڕ بەسەر كۆرۆنا سەركەوتين. ئەوەى دەمامك نابەستێت ئەم سزايە دەكێشێت. چواردەورەكەشى تووش دەكات. ئێمە بۆ ماوەى ٢٠ رۆژە ئازار دهچێژین. ماڵ و منداڵمان ماندوو بوون. پێويستە هەموو كەس دەمامك ببەستێت. بە هەمان شێوە پابەندى دوورەپەرێزیى بێت. دەمامك و دوورەپەرێزیى مەرجە".
- "سوپاس بۆ خوا ئێستا هەردووكيان باشن"
پزيشكى پسپۆر لە نەخۆشخانەى گشتیی نيكسار، ياشار جولها، ئاماژەى بەوە كرد كە باوك و كوڕ چارەسەريان تەواو بووە و تەندروستييان جێگيرە و گوتى:
"ئەو ڕۆژە بە مەبەستى چاودێریی مام شەعبان-مان خەواند. دواى ٢-٣ رۆژ پێويستى بە چاودێریى چڕ نەما. چارەسەری كۆرۆنامان پێدا. لە سییهكانیدا تەشەنەى كردبوو، تيشكەكانيشى خراپبوون بەڵام چارەسەرهكەى بە باشى دەڕۆيشت. دواى ١٥ رۆژ دووبارە پشكنينمان كردەوە و ئەنجامەكەى نێگەتيڤ دەرچوو. بە تەواوەتى چاكبووەوە. پشكنينى كوڕەكەشى پۆزەتيڤ بوو. چارەسەركردنى ئەويش دەستپێكرا. پشكنينى ئەويش نێگەتيڤ بوو و چاكبووەوە. سوپاس بۆ خوا هەردووكيان چاكبوونەوە".