Ferdi Türkten,Aylin Sırıklı
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن رایگه‌یاند، 5ی تهمووز ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێ راده‌گه‌یه‌نن.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا، سەعدی گوڤه‌ن روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی قۆناغی تانه‌كانه‌وه دا.
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌وتایه‌ته خولی دووه‌م، 29ی حوزه‌یران رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانمان راده‌گه‌یاند، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له خولی یه‌كه‌مدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، لێره‌دا قۆناغه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. به‌وپێیه چواری تهمووز لای ئێمه ئه‌نجامی فه‌رمی ئاماده‌ده‌بێت و 5ی تهمووز رایده‌گه‌یه‌نین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا، سەعدی گوڤه‌ن رایگه‌یاند، نزیكه‌ی سه‌دا سه‌دی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه و له سیستمه‌كه‌دا تۆماركراون، ته‌نها ده‌نگه‌كانی 41 ده‌روازه‌ی سنووری و نوێنه‌رایه‌تی ماون تۆماربكرێن.
سەعدی گوڤه‌ن گوتی: "رێژه‌ی سه‌دا 99.98ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه و له سیستمه‌كه‌دا تۆماركراون و گه‌یشتوون به‌ده‌ستی پارته سیاسییه‌كان. سه‌دا سه‌دی ده‌نگه‌كانی ناوخۆ تۆماركراون. به‌وپێیه ده‌نگه ههژماركراوهكان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، 50 ملیۆن و 65 هه‌زار و 80 ده‌نگه. ده‌نگی به‌ڕێز سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، 26 ملیۆن و 328 هه‌زار و 42 ده‌نگه. ئه‌مه دوایین ژماره‌كانن به‌رله تۆماركردنی ده‌نگی 41 ده‌روازه‌ی سنووری و نوێنه‌رایه‌تی".