Cemal Aşan,Mohammed Baqi Hussein
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
وان - AA
كه‌نیسه‌ی سورپ خاچ كه ده‌كه‌وێته دوورگه‌ی ئاكدهمار له‌نێو ده‌ریاچه‌ی وان‌دا و ساڵی جارێك به مۆڵه‌تی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتوگوزار به‌ڕووی په‌رستشه‌كاندا ده‌كرێته‌وه، دوای سێ ساڵ جارێكی دیكه رێوڕه‌سمێكی ئایینیی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئه‌مه شه‌شه‌م جاره ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی تیادا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رله رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كه له كه‌نیسه‌كه ته‌واوكران.
به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون له ئه‌سكه‌له‌ی ئاكدهمارهوه به به‌له‌م به‌گه‌شتێكی 20 خوله‌كی گه‌یشتنه كه‌نیسه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كولتوور و گه‌شتوگوزاری شاره‌كه، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی وان و چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، لای خۆیانه‌وه هه‌ستان به دابه‌شكردنی برۆشه‌ر به‌سه‌ر میوانه‌كاندا له‌باره‌ی شاره‌كه‌وه.
پاتریكی ئه‌رمه‌نییه‌كان، ئارام ئاتێشیان كه له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی‌دا ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوو، مۆمی داگیرساند و نزای كرد. رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كه‌ی ئارام ئاتێشیان دوای دابڕانێكی سێ ساڵی یه‌كه‌مجاره ئه‌نجامده‌درێت.
هاوكات وەزیری کو‌لتوور و گەشتیاریی، مەهمەت ئارسۆی مه‌همه‌ت نوری ئێرسۆی به مه‌به‌ستی بهرشداریكردن له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌ردانی دوورگه‌كه‌ی كرد.