Muhammed Boztepe
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا، له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی 1 بۆ 8ی تشرینی دووه‌می ئمساڵدا، چوار به‌ناو به‌رپرسای باڵای رێکخراوی تیرۆرریستی په‌كه‌كه/كهجهكهیان له‌چالاكی خستووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا وه‌ریگرتووه، له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی 1 بۆ 8ی تشرینی دووه‌می ئمساڵدا، چوار به‌ناو به‌رپرسای باڵای په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له‌چالاكی خراون.
ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له‌چالاكی خراون پێكهاتوون له، به‌درخان عه‌بۆ كه به "ماسیرۆ" ناسراوه و به‌رپرسی بۆتانی رێكخراوه‌كه بووه و له‌لیستی داواكراواندا بڕی چوار ملیۆن لیره خه‌ڵاتی له‌سه‌ر دانرابوو، موسلیم فرتنا كه به "رزگار گه‌ڤه‌ر" ناسراوه و له‌لیستی داواكراواندا بڕی ملیۆنێك لیره خه‌ڵاتی له‌سه‌ر دانرابوو، سه‌لیم ده‌میرئۆغڵو كه به "فرات چه‌لی" كه له‌لیستی داواكراواندا بڕی 600 هه‌زار لیره خه‌ڵاتی له‌سه‌ر دانرابوو، ئیلیاس كهرهكۆچ كه به "باران ئه‌حمه‌د-كینۆ" ناسراوه و له‌لیستی داواكراواندا بڕی 300 هه‌زار لیره خه‌ڵاتی له‌سه‌ر دانرابوو.
كۆی گشتی بڕی 5.9 ملیۆن لیره خه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه دانرابوو.
ته‌نها له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌دا، 113 تیرۆریست له‌چالاكی خراوه.