Burcu Çalık Göçümlü
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له توركیا، هه‌زار و ٦٣٢ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٦٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە. به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا لە توركيا، ١١٤ هەزار و ٩٩٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٦٣٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون.
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٢ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و ٣١٤ تووشبووش چاكبوونه‌وه. كۆى گشتیى ٢٩٦ هەزار و ٩٧٢ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١١ مليۆن و ٨٤٦ هەزار و ٣٤٢ پشكنينى ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٣٨ هەزار و ٧٧٩ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٩٥٧ حاڵه‌ت. هاوكات ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١٦ نەخۆشن و ژمارەى كه‌یسه چالاكەكان ٣٢ هەزار و ٨٥٠یه.
به‌پێی زانیارییه ههفتانهكان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥,٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٧ـه. رێژەى پڕبوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٥،٤ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٢،٧ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٤ـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، به‌جێگیریی ماوه‌ته‌وه. كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌كه به‌ده‌ست خۆمانه. پێكه‌وه پابه‌ند بین به رێكاره‌كان، ده‌توانین رێگریی له ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین".