Uğur Ulu
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
بورسا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)، شەش گومانلێکراو لە شاری بورسا دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری بورساوە بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ هەشت گومانلێکراو دەرکرا کە لێدوان هەیە لەسەریان لەناو فەتۆدا چالاکیان ئەنجامداوە، پارەیان خستووەتە سەر حسابەکانی بانک ئاسیا کە داخراوە، تۆماری راهێنانیان هەیە لە دامەزراوەکانی سەر بەو رێکخراوە و دەرکەوتووە بەرنامەی نهێنیی پەیوەندیکردنی رێکخراوەکە "بایلۆک"یان بەکارهێناوە.
لەسەر ئەوە تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان کردە سەر چەند ناونیشانێک.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەش کەس دەستگیرکران کە پارێزەر، مامۆستا، کارمەندانی میریی دوورخراوە لەکاریان لەنێودایە.
هاوکات کارەکان بۆ دەستگیرکردنی دوو گومانلێکراوەکەی دیکە درێژەی هەیە.