Lale Köklü
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
هاتای - AA
كاروانێك زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه تانك و تۆپیان هه‌ڵگرتووه و ماوه‌یه‌كه گه‌یشتووه‌ته پارێزگای هاتای، وه‌ك هێزی پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سوپای توركیا له سنووری سووریا به‌ره‌و پارێزگای كلیس به‌ڕێكه‌وت.
ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان كه له بنكه سه‌ربازیی جیاجیاكانه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگای هاتای كراون له فه‌رمانده‌یی فه‌وجی دووه‌می نارلجای سنوورییه‌وه به‌ره‌و پارێزگای كلیس به‌ڕێكه‌وتن.
كاروانه‌كه له زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی پێكهاتووه كه تانك و تۆپیان هه‌ڵگرتووه و له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا رێده‌كه‌ن.