Mehmet Alaca,Ramal Abdullah Mahmood
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كان له وڵاتانی رۆژئاوا له سه‌روویانه‌وه ئه‌ڵمانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له هێرشكردنه سه‌ر مزگه‌وته‌كان له وڵاتانی رۆژئاوا له سه‌روویانه‌وه ئه‌ڵمانیا و رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه تا دێت دژایه‌تکردنی ئیسلام و خه‌ڵكانی بیانی زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت، پێویسته چی زووه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه. ئه‌ركی حكوومه‌تی وڵاتانه، ئازادی په‌رستش و پیرۆزی په‌رستگاكان بپارێزن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هێرشكاران بده‌نه دادگا".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی نه‌ك ته‌نها موسڵمانان به پێویستیش زاندراوه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رگرتن له ڤایرۆسی رق و كینه هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن.