Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پردی عوسمان غازی لە رۆژی ٣٠ حوزەیراندا بەردەوامە، ئەو پردە گەورەترین بەشی پرۆژەی ئۆتۆبانی گەبزە-ئۆرهان غازی-ئیزمیرە، بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە رێگەی نیوان ئیستانبوڵ و ئیزمیر لە نۆ سەعاتەوە بۆ سێ سەعات و نیو دادەبەزێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، لە مەراسیمێکدا لە رۆژی ٣٠ی ئازاری ٢٠١٣دا بەردی بناغەی پرۆژەکە دانرا و لە ماوەی ٣٩ مانگدا تەواو کرا.
ئەو پردە کە هەردوو بەری نۆکەندەکە بە یەکتر دەگەیەنێت، لە ١١٣ بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەمی لە حەوتی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا دانراوە و دوایین بەشی لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٦دا لەلایەن سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە دانراوە.
لە دروستکردنی پردەکەدا هەشت هەزار کرێکار بەشدارییان کردووە کە بەرزی بورجەکانی ٢٥٢ مەترە و دوو هەزار و ٦٨٢ مەتر درێژە.
پرده‌كه كه به چواره‌م پردی هه‌ڵواسراوی جیهان داده‌نرێت، بڕیاره 30 حوزه‌یران له رێوڕه‌سمێكدا به به‌شداریی سهركۆمار و سهرۆكوهیزران بكرێته‌وه و له ئێستادا به‌شێكی زۆری ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رێوڕه‌سمه‌كه ته‌واو كراوه.
پرده‌كه كه بڕی نۆ ملیار دۆلاری تێچووه، رێگای ئیستانبوڵ-ئیزمیر له نۆ سه‌عاته‌وه بۆ سێ سه‌عات و نیو كه‌م ده‌كاته‌وه و گرنگترین به‌شی رێگای گه‌بزه-ئۆرهان گازی - ئیزمیره. له‌سایه‌ی ئه‌و پرده‌دا به چوار خولهك گه‌رووی ئیزمیت ده‌بڕدرێت، كه له ئێستادا له رێگا كۆنه‌كه‌وه نزیكه‌ی دوو سه‌عات رێگایه.
پرده‌كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی 95 كیلۆمه‌تر له كۆی رێگاكه و بەو پێیه ساڵانه بڕی 650 ملیۆن دۆلار ده‌گێڕێته‌وه.
له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌دا ماتۆڕسوار‌ی میللیی توركیا كێنان سۆفوئۆغڵو خێرایی 400 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا له‌سه‌ر ئه‌و پرده تاقی ده‌كاته‌وه و ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌شكێنێت.