Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal
07 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەسەندکردنی یاسای بونیاتنانی چوار هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر موڵکی تایبەتی فەڵەستینییەکان لەلایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە بەتوندی ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە "پەسەندکردنی یاسای بونیاتنانی چوار هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر موڵکی تایبەتی فەڵەستینییەکان لەلایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە بەتوندی ئیدانە دەکەین".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە درووستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی نایاسایی لەسەر خاکی داگیرکراوی فەڵەستین دەبێتە مایەی تێکدانی چارەسەری نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە ٢٣٣٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ دەرچووە و پەسەندکردنی یاساکە مایەی قبووڵکردن نییە.