Mazın Asad
03 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی تاقیکردنەوەی بۆمبی ھیدرۆجینی کۆریای باکووری کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "تاقیکردنەوەی بۆمبی ھیدرجینی کۆریای باکوور کە یاساکانی نێودەوڵەتی و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی پێشێل دەکات، بە کارێکی بەرپرسیارانە و تێکدەرانە دەڕوانین و بە توندترین شێوەش ئیدانەی دەکەین".
بەرپرسانی کۆریای باکوور ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی بۆمبێکی ھیندرۆجینیان راگەیاند و دواتر ھەژانێکی بەھێز روویدابوو. میدیاکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتووبوونی تاقیکردنەوەکەیان راگەیاند کە بە فەرمانی سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ئەنجام درا.