Mazın Asad
04 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
ھەکاری - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی لە ناوچەی کرکداغ لە شاری ھەکاری، چوار تیرۆریست کوژران.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای ھەکاری، دوای دیاریکردنی شوێنی چوار تیرۆریستی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەی کرکداغ، ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکھەڵگر لە ناوچەکە ئەنجام درا و بەھۆیەوە تیرۆریستەکان کوژران.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کار و چالاکی پشکنینی تیمەکانی جەندرمەی تایبەت لە ناوچەکە درێژەی ھەیە و راشگەیەنراوە لێکۆڵینەوەیەک لەوبارەیەوە دەستی پێکردووە.