Orhan Onur Gemici
09 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە لە شارۆچکەی پوتورگە سەربە پارێزگای ماڵاتیا خۆرهەڵاتی تورکیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە ماڵپەری سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە لە شارۆچکەی پوتورگە سەربە پارێزگای ماڵاتیا خۆرهەڵاتی تورکیا روویدا..
راشگەیەندرا کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٢ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە قوڵایی ٦.٧٢ کیلۆمەتر لە ژێر خاکدا روویداوە.