Ahmet Kaplan
09 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2022
دیاربەکر - AA
ئێشکگری دایکانی دیاربەکر لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی لقی هەدەپە پێداگرانە بەردەوامە لە پێناو گەیشتن بە منداڵەکانیان کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکەوە رفێندراون بۆ شاخ.
دایکانی دیاربەکر، کە هەدەپە بە بەرپرسیار دەزانن لە رفاندنی منداڵەکانیان بۆ شاخ، لە سێی ئەیلوولی ٢٠١٩ەوە دەستیان کردووە بە چالاکی دانیشتن و ئەمڕۆ لە ٩٥٠هەمین رۆژی چالاکییەکەیاندان.
دایکی زوبەیدە ئەسمەر کۆچ، کە لە پێناو کچەکەیدا بەردەوامە لە چالاکی دانیشتن، کچەکەی پێش نۆ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن تیرۆریستانى پەکەکەوە رفێندراوە و لەو رۆژەوە تا ئێستا هەواڵێكی لێی نییە.
کۆچ لەوەتەی کچەکەی رفێندراوە، نەشتەرگەری بۆ قاچی کراوە و سەدا ٤٠ی توانای رۆیشتنی لەدەستداوە، گوتی: ''نۆ ساڵە تەنیا لە خەودا کچەکەم دەبینم. نازانم مردووە یان زیندووە''.
%2FAA-27515340.jpg)
گوتیشی: ''داوای کچەکەم لە هەدەپە و پەکەکە دەکەمەوە. بەسە ئیتر با منداڵەکانمان بدەنەوە. سێ ساڵە لەبەردەم بینای هەدەپە دادەنیشین. داوای رۆڵەکانمان دەکەینەوە. بۆ یەک رۆژیش هەدەپە نەهاتە ناو چادرەکەمانەوە. نەیپرسی 'بۆچی لێرەن، کێشەتان چییە، چی دەخوازن؟' دایکان منداڵەکانیان دەوێتەوە. هەتا منداڵەکانمان وەرنەگرینەوە بەردەم هەدەپە چۆڵ ناکەین''.
کۆچ داوای لە کچەکەی کرد خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات.
سولەیمان ئایدن، کە لە پێناو کوڕەکەیدا بەشداری لە چالاکی ئێشکگرتنەکەدا کردووە رایگەیاند: "کاتێك منداڵەکەم تەمەنی ١٥ ساڵان بوو لەلایەن هەدەپەوە فریودرا و رەوانەی شاخ کرا. تەنانەت لەم رەمەزانەدا هەدەپە دایکان و باوکان بێبەش دەکات، تا ئەمڕۆ یەک روونکردنەوەیشی بۆ نەداوین. هەتا یەک منداڵمان لە شاخ بمێنێتەوە بەردەوام دەبین لەسەر ئەو چالاکیە''.