ئیستەنبوڵ
سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری ئانادۆڵو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی نھێنییەکانی حکومەت و سیخۆری سیاسی و سەربازی و ئاشکرا کردنی بەڵگە قەدەغەکراوەکان، داوای ئەنجامدانی لێپرسینەوە لە رۆژنامەوانی رۆژنامەی تەرەف محەمەد بارانسو دەکا.
لەو بارەیەوە داواکاری کۆماری، سدیق ئیلگار رایگەیاند رۆژنامەی تەرەف لە نێو بازنەی سنورەکانی داواکاری کۆماری ئانادۆڵە. لە رۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو، بەڵگەیەکی بە ئیمزای محمەد بارانسو بڵاوکردۆتەوە کە گوایە بڕیارنامەی کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٠٤ی لێژنەی ئەمنی قەومی تورکیایە بۆ لە ناوبردنی گولەن (جەماعەتی خزمەت یا جەماعەتی فەتحوڵلا گولەن). بۆیە داواکاری کۆماری دەستی بە لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ محەمەد بارانسو کردووە.