ھەولێر
بەرەبەیانی ئەمرۆ ٦ی کانوونی یەکەم ئاگر لە نھۆمی کۆتایی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان بەربوو.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ھەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە ھەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد و دوای ماوەیەک توانیان ئەو ئاگرە بکوژێننەوە.
بەپێی زانیاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ھەولێر پێشبینی دەکرێ ھۆکاری ئاگربەربوون لە باڵەخانەی پەرلەمان شۆرتێکی کارەبا بێ و لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی ھۆکاری دروستبوونی ئاگر دەستیپێکردووە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئەوەشیان ئاشکراکرد کە لە ئاکامی ئەو ئاگرەدا ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو و تەنیا ژورێک و رێڕەوێکی نھۆمی کۆتایی گرتبۆوە و توانرا کۆنترۆڵ بکرێ.