Ramal Abdullah Mahmood
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
ئوشاک – AA
بەڕێوەبەری هۆبەی ئوشاکی پاراستنی سرووشت و پارکەکان، حوسەین تەکین ئاماژەی بەوە دا هەر کەسێک سوورەگوڵی جۆری "Paeonia Peregrina" لێبکاتەوە بە بڕی ٤٢ هەزار لیرەی تورکی سزا دەدرێت.
تەکین لەگەڵ تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گردی ئیتەجەک-ی بەسەرکردەوە کە لە نزیک گوندی کایائاغڵە و لە وەرزی بەهاردا سوورەگوڵی "Paeonia Peregrina" لێ پێدەگەن.
بەهۆی ئەوەی بەهاری ئەمساڵ بەهارێکی باراناوی بوو، تاکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیران ئەم جۆرە گوڵە بە گەشی ماوەتەوە. دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لێکردنەوە و قرتاندنی ئەم جۆرە گوڵەیان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکردووە.
بەڕێوەبەری هۆبەی ئوشاکی پاراستنی سرووشت و پارکەکان، حوسەین تەکین، ئاماژەی بەوە دا کە هەرکەسێک ئەم گوڵە لێبکاتەوە و بیقرتێنێ بە بڕی ٤٢ هەزار لیرەی تورکی سزا دەدرێت. گوتی: "هاووڵاتییان لە وەرزی بەهاردا بۆ بینینی ئەم گوڵە جوانە دەتوانن بێنە ئێرە. پێشنیار بۆ هەموو کەس دەکەم لەبری لێکردنەوە و قرتاندنی ئەم گوڵە بێن وێنەی لەگەڵ بگرن".