Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal
14 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو رۆژی چوارشەممە ١٤ی حوزەیران، سەردانێکی فەرمیی بۆ قەتەر ئەنجامدەدات.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەکراوە، بڕیارە مەولود چاوشئۆغڵو لەلایەن میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانییەوە پێشوازیی لێبکرێت و لەمیانی سەردانەکەشیدا لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی، شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.
رۆژی ٥ی حوزەیران هەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن، میسر و یەمەن، ''دوای ئەوەی قەتەریان بە پشتیوانییکردنی تیرۆر تاوانبارکرد'' رایانگەیاند کە تەواوی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵیدا پچڕاندووە. سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن، کایەی ئاسمانیی وڵاتەکانیان بەرووی قەتەردا داخست و داوایان کرد دیبلۆماتە قەتەرییەکان لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتەکانیان جێبهێڵن. ئەمە جگە لەوەی سعوودیە سنووری وشکانیی بەڕووی ئەو وڵاتەدا کڵۆمدا کە تاکە سنووری وشکانیی قەتەرە لەگەڵ دەرەوەدا.
هاوکات هەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر، دوای چەند رۆژێک لەو بڕیارانەی دژی قەتەر، راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ٥٩ کەسیان بە بانگەشەی ئەوەی لەلایەن قەتەرەوە پشتیوانیی دەکرێن و هەریەک لە سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانانی جیهان، یوسف قەرزاویشیان تێدایە و ١٢ دامەزراوەی خێزخوازیی بەهۆی ئەوەی گوایە ''پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە'' خرانە ''لیستی تیرۆرەوە''.