Kemal Karadağ
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٧ ھەزار و پێنج پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٨١٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ٧٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٧ ھەزار و پێنج پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٨١٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ٧٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
راگەیەندرا کە لە تورکیا، ژمارە ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٤١٩ کەس. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٤١٩ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٠١ ھەزار و ٩٨ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ ھەزار و ٨١٢ نەخۆشمان تۆمار کردووە. ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە لە دوای ماوەیەکی زۆر لە ھەڵکشاندایە".
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارەی کارەکانی پەیوەندیدار بە پێکوتەی کۆرۆنا نووسیوویەتی: "پێموایە لە دوای یەک مانگ و نیو ئەنجامی ئەو پێکوتانە دەزانین. لە ھەماھەنگی نزیکداین لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە. ئەگەر لەمبارەیەوە چاودێری دۆخی سیستەمی بەرگری و پارێزگاریکردنی بکەین و کارەکان بە دڵمان بێت ئەوا ئەم پێکوتانەش دەستەبەر دەکەین و دەیخەینە خزمەتی ھاووڵاتییان".