Hatice Şenses Kurukız
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کەمێک پێش ئێستا بە واژووکردنێک ھەنگاوی گرنگمان لە نێوان تورکیا و ئۆکراینا ھاویشت".
دوای کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زیلینسکی و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.
ئەردۆغان باسی لە وەبەرھێنانی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا کرد و گوتی: "لەگەڵ زیادبوونی وەبەرھێنان، ئیرادەی خۆمان دووپاتکردەوە لە پێشخستنی ھەماھەنگیمان لە بواری ئابووری و بازرگانی دا".
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا باسی لە بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی کرد و گوتی: "لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەدا تورکیا پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکات".
ئەردۆغان لەبارەی دۆخی دوورگەی قرم گوتی: "تورکیا دانی بە لکاندنی نایاسایی دوورگەی قرم دانەناوە و دانی پێدا نانێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆکراینا راشیگەیاند کە "تورکیا وڵاتی ئۆکراینا وەک وڵاتێکی گرنگ دەبینێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری، ئاسایش، ئاشتی و ئاسوودەیی ناوچەکەمان. ھەمیشە پشتیوانیمان لە یەکێتی خاک و سیاسەتی سەروەری ئۆکراینا بە کریمیاوە کردووە و پشتیوانیشی لێ دەکەین".
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زیلینسکی رایگەیاند کە ئەوان دەرگایان کراوەیە بۆ پێشخستنی ھاوبەشی ستراتیژی نێوان تورکیا و ئۆکراینا.