Halil Demir
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئیستانبوڵ – AA
له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا ٢٨ له‌و ٣٨ كه‌سه ده‌ستگیر كران كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ناو رێكخستنه‌كانی زیندانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه كاریان كردبێت و هاوكاریی دارایی‌یان بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین كردبێت كه به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراون یان حوكمدراون.
دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیاری له‌وه‌ی كه به‌ناو رێكخستنی زیندانی په‌كه‌كه دروست كراوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو ئه‌و رێكخستنهدان ئه‌و داهاته‌ی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ده‌ستیان هێناوه ده‌یده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراون یان حوكمدراون، تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایشی ئیستانبوڵ هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ئیستانبوڵ، باتمان، دیاربه‌كر و موغڵا ئه‌نجام دا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ٢٨ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كان ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك، بڕێك ته‌قه‌مه‌نی، ١٥ گرام بنێشتی تلیاك، ٦٣ دانه حه‌بی ئێكستاسی و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی و ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانه‌وه.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان له ئاسایش به‌رده‌وامه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی ١٠ تۆمهتبارهكهی دیكه.