Emel Öz
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ئیسماعیل سه‌بری یه‌عقوب بوو به سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی مالیزیا.
میدیاكانی مالیزیا راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی شاهانه‌ی ئیستانا نێگارا له كوالالومپور-یان بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه شای مالیزیا، سوڵتان عه‌بدوڵڵا شاه ئیسماعیل سه‌بری یه‌عقوب'ی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا دامه‌زراندووه.
ئیسماعیل سه‌بری یه‌عقوب سبه‌ی سوێندی یاسایی ده‌خوات.
محێدین یاسین به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا نه‌توانێت متمانه‌ی ده‌نگی زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێنێت، ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كێشایه‌وه.
ئیسماعیل سه‌بری یه‌عقوب ته‌مه‌ن ٦١ ساڵ پێشتر چه‌ندین پله و به‌رپرسیارێتی له حكوومه‌تی مالیزیا وه‌رگرتووه.