Sangar Hamad Azeez
18 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
بریکاری فڕاکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، موستەفا ئەلیتاش رایگەیاند کە ئەمشەو پرۆژە پێشنیاری هەڵبژاردنی پیشوەختە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن.
ئەلیتاش دوای راگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەلەمانی تورکیا لە لایەن ئەردۆغانەوە، سەبارەت بە بابەتەکە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
ناوبراو رایگەیاند کە ئەمشەو پرۆژە پێشنیاری هەڵبژاردنی پیشوەختە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەن.
ئەلیتاش ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆژە پێشنیارکراوەکە لە لایەن سەرۆکوەزیران و پەرلەمانتاری ئیزمیر، بینالی یڵدرم و سەرۆکی گشتی مەهەپە و پەرلەمانتاری ئۆسمانییە، دەوڵەت باخچەلییەوە واژوو دەکرێت.