ئەنقەرە
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرکۆماری تورکیا عەبدوڵا گوڵ، پرۆژە یاسای گۆڕینی یاسا و پێکھاتەی لیژنەی باڵای دادوەر و داواکارانی گشتیی تورکیای پەسەند کرد.
لەو بارەیەوە گوڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو خاڵانەی لەگەڵ دەستووردا ناکۆکن، دەبێ لە کاتی دانانی یاسادا گۆڕانکارییان تێیادا بکرێ، بۆیە بێجگە لەو بەشانەی کە دەبێ تێیایاندا گۆڕانکاریی بکرێ، باشتر وایە لە لایەن دادگای دەستوورییەوە زیاتر تاوتوێ بکرێ.
سەرکۆماری تورکی گوتی: "بۆیە لارییم نییە لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو پرۆژە یاسایە لە رۆژنامەی رەسمیی وڵات."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.