جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان حوسەین چەلیك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی ھەڵمەتی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی لە توركیا كرد و گوتی: "لە بارەی دەستگیركردنی دوو كوڕە وەزیر قسەی زۆرمان كرد. ئێستا هیچ ئەنجامێك دیارنییە. لە بەر ئەمە زۆر زووە وەزیرەكان راگەیاندنێك بڵاوبكەنەوە. لەگەڵ وەزیری ژینگەی توركیا ئەردۆغان بایراكتار بە چڕی گفتوگۆمان كرد."
لە باەری دامەزراندنی داواكار و دادوەراندا حوسەین چەلیك گوتی: " لە دەستووردا زۆر بە ئاشكرایی هاتووە ھەموو بەرپرسارێتی لەسەر داواكاری گشتی یە ، بەڵام لەم ھەڵمەتەدا داواكاری گشتی ئاگادار نییە و تەنیا سەرۆكی گشتی ئاسایشپارێزی ئیستەنبوڵ و پارێزگاریش بێئاگان."
لە باەری بانگەشەی شەڕ لە نێوان ئاك پارتی و جەماعەت، حوسەین چەلیك گوتی: "جەماعەت, بزووتنەوەیەكە بۆ خوێندن. هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا ئەم جەماعەتە پشتگیریمان دەكا. لە بەر ئەمە ھیچ دروست نیە كە بلێین ھەموو كەسی ناو ئەم جەماعەتە خرابن و بانگەشەی شەڕ بكەن."
لە بارەی پەیوەندی ئابووری نێوان توركیا و ئێران چەلیك گوتی: "ھەناردەكردنی زێر بۆ توركیا زۆر گرنگە. حكومەتی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان گەمارۆی ئابووری لە سەر ئێران جێبەجی دەكەن، بەڵام ژمارەیەك زۆر وڵاتی نێودەولەتی وەكو فڕەنسا, ئەلمانیا و ئەمریكاش بە رێگەی كۆمپانیەكان لە گەڵ ئێران كاری بازرگانی دەكەن. ئێمە و ئێران دوو وڵاتی دراوسێین."