لە یادی كوژرانی سەركردەی حیزبوڵا حەسەن لاقیسی كە رۆژی ٤ی كانوونی یەكەم لەبەردەم ماڵەكەیدا كوژرا، حەسەن نەسرولڵا سەرۆكی حزبوڵای لوبنانی قسەیكرد و بە پێویستی زانی رژێمی سوریا بەردەوام بێ و بەرگریی لە مانەوەی بكات.
نەسرەلڵا گوتی: "خۆپیشاندانی تەكفیر دوای سوریا و لوبنان زیانی بۆ كەمایەتی و تەواوی لایەنەكانی دەوروبەری ھەیە. ئەوانەی دەیانەوێ ناوی حیزبوڵا لەكەدار بكەن ، زۆر بەدبەخت و رەنج بەخەسارن، لەبەرئەوەی هیچیان بۆ نامێنێتەوە لە ماندووبوون بەولاوە. بەشداریكردنی حیزبوڵا لە شەڕی سوریا بەرگریكردنە لە مانەوە و بەردەوامی ئەو رەوشەی دەمانەوێ، ئەوەی دەیكەین كارێكی زۆر گرنگ و ستراایجییە بۆ ناوچەكە."
نەسرەڵا كوشتنی حەسەن لاقیسیی خستە ئەستۆی ئیسرائیل و گوتی: "ئەو كارە دەستێكی ئیسرائیلی بوو، دوای ئەو هەموو سەركەوتنە مەزنانەی لەسەر ئیسرائیلمان تۆماركرد، ئەو كارە تیرۆرستییەیان وەك تۆڵەكردنەوە ئەنجامدا."
سەرۆكی حزبوڵای لوبنانی هەروەھا گوتی: "سوریا پاڵپشتی سەرەكیمانە و بۆ پاراستنی لوبنان و فەڵەستین لە سوریاداین، هەندێ ھۆكار ھەیە بۆ مانەوەمان لەم وڵاتە، دوای جێبەجێكردنی ئەو پلانانەی مەبەستمانە دەكشێینەوە. گەر نەچوباینە سوریا، سوریا دەبووە عێراقی دووەم."