Muhammet Ali Kemal
05 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
کلیس - AA
ئەو بارهەڵگرانەی کە وەک پشتیوانیی بۆ هێزەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور نێردران و تۆپهاوێژیان هەڵگرتبوو، گەیشتنە کلیس.
کاروانی بارهەڵگرەکان کە لە شارە جیاوازەکانەوە نێردرابوون و لە ٦ بارهەڵگر پێکهاتبوون، ٥یان تۆپهاوێژیان بارکردبوو. دوای جێهێشتنی کلیس، بەرەو سەر سنووری نێوان سووریا و تورکیا بەڕێکەوتن.
ئەوەش زانراوە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان وەک پشتیوانیی بۆ یەکەکانی سەر سنوور رەوانەی ناوچەکە کراون و لەوێ جێگیر دەکرێن.