Tanju Özkaya
18 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە. ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٥٠ ھەزار و ٥٩٣ کەس و کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ١٧١ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا راگەیەندراوە و وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٢٥ ھەزار و ١٤١ پشکنین ئەنجامدراوە. لەم چوارچێوەیەش ھەزار و ١٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە.
راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە. ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٥٠ ھەزار و ٥٩٣ کەس و کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ١٧١ کەس.
ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ھەزار و ٦١٥ کەس، کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە گەیشتە ١١١ ھەزار و ٥٧٧ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر رایگەیاند: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە لە چاودێری چڕدان و پێویستیان بە ئامێرە ھەناسەدانی دەستکرد ھەیە لە کەمبوونەوە دایە. ژمارەی حاڵەتەکان لە ئاستی پێشبینیکراو درێژەی ھەیە".