Hayati Akçay
18 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2020
ئۆردو - AA
لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ٢٩٦ ھاووڵاتی تورکیا لە ئەمریکا گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.
لەسەر رێنمایی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھەماھەنگی جێگری سەرکۆمار، فواد ئۆکتای و وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فڕۆکەیەکی تایبەت بەمەبەستی گواستنەوەی ٢٩٦ ھاووڵاتی تورکیا، لە فڕۆکەخانەی ھاوستۆن-ی ئەمریکی بەرەو فڕۆکەخانەی ئۆردو-گیرەسون ھەڵسا.
لەم چوارچێوەیەش ٢٨٨ ھاووڵاتی تورکیا لە دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بە پاسی تایبەت لە فڕۆکەخانەکە گواسترانەوە.
دواتریش ئەم ھاووڵاتیانەی تورکیا بەمەبەستی کەرنتینکردن بەرەو بەشە ناوخۆیییەکانی ترابزۆن بردران.
ئەوەش زانراوە کە ھەشت ھاووڵاتی دیکەی ئەم وڵاتە بە فڕۆکەیەک رەوانەی ئیستانبوڵ کراون.