Özcan Yıldırım,
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون لە پەیامێکدا کە ئاراستەی رای گشتی ئەمریکای کرد، رایگەیاند "ئەمریکییە خۆشەویستەکان، ئەگەر پێتان وایە فەتۆ بەتەنھا کێشەی تورکیایە، بەھەڵەداچوون. ئەم رێکخراوە بەدکارە، لەو کاتەی کە باجی باجدەران دەخاتە سەر حیسابی خۆی، ئەو دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئێوەش. ئاگاداربن ئەمانە لە ھەموو شوێنێکن".
ئاڵتون لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە و باسی لەو مەترسییە کرد کە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ بۆ رای گشتی ئەمریکا دروستیکردووە.
ئاڵتون لە پاڵ پەیامەکەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە، کە باسی ئەوە دەکات فەتۆ ھەڕەشەی بۆ سەر گشت جیھان دروستکردووە و بە رێگەی نایاسایی وەک قوتابخانەی گرێبەست و دەستێوەردان بە سیستەم چالاکی تاریک بەڕێوەدەبات.
ئاڵتون گوتی: "ئەمریکییە خۆشەویستەکان، ئەگەر پێتان وایە فەتۆ بەتەنھا کێشەی تورکیایە، بەھەڵەداچوون. ئەم رێکخراوە بەدکارە، لەو کاتەی کە باجی باجدەران دەخاتە سەر حیسابی خۆی، ئەو دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئێوەش. ئاگاداربن ئەمانە لە ھەموو شوێنێکن".
لەو ڤیدیۆیەی کە ئاڵتون بڵاویکردووەتەوە باسی ئەوە دەکرێت کە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ دا ھەوڵی کودەتای لە تورکیا داوە و خەڵکی سڤیلی کوشتووە و بینایەی پەرلەمانی بۆردومان کردووە. ھاوکات ھەوڵی کوشتنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی داوە.
ھەر لە ڤیدیۆیەکەدا باسی ئەوەشکرا کە تۆڕی فەتۆ لە ئەمریکا زۆر کاریگەرترە لەوەی بیری لێ دەکرێتەوە و راشگەیەندرا کە فەتۆ بەرتیل بە سیاسەتمەدارانی ئەمریکا دەدا و بەم گەندەڵیە پشتیوانی بەدەستھێناوە.