Günay Nuh,Abdullah Shukur
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
ئاردەخان - AA
یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخانی تورکیا باری.
ئەمڕۆ بە درێژای رۆژ کەشوھەوای سارد باڵی بەسەر ئەو شارەدا کێشا و لە ئێوارەشدا لە بەرزاییەکانی شاری ئاردەخان سپیپۆش بوون.
بارینی بەفر و کەشوھەوای تەماوی لە ناوچەی سەخارانی رێگای سەرەکی نێوان ئاردەخان و ئارتڤین، گرفتی ھاتوچۆی بۆ شوفێران دروستکرد.
بەرپرسانی ناوچەکە شوفێرانیان لە گرتنبەری رێوشوێنی پێویست ئاگادارکردەوە.
لەلایەکی دیکەش یەکەمین بەفری ئەم وەرزە لە بەرزاییەکانی شاری ئۆردو باری.
دوێنێ بە درێژای شەو باران لە ناوچەی کەناراوەکانی ئۆردو باری و بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیەش سپیپۆش بوون.
لەگەڵ ئەم بەفر بارینە، دەشتاییەکانی چامباشی لە بەرزایی دوو ھەزار مەتر لە ئاستی دەریا و دەشتایی پەرشەمیە لە بەرزاری ھەزار و ٥٠٠ مەتر لە ئاستی دەریا سپیپۆش بوون.