Kemal Karadağ
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2021
ئەنقەرە- AA
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا دەربارەی ڤاکسینی سپوتنیک ڤی رووسی راگەیەندراوێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
کۆجا، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە فەرمانگەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی تورکیا، دوای لێکۆڵینەوە رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی بەپەلەی ڤاکسینی سپوتنیک ڤی دەرکردووە و نوسیویەتی: "هیوادارم ببێتە مایەی خێر بۆ هەردوو وڵات. بەم شێوەیە ڤاکسینی سپوتنیک ڤی بووە سێیەم ڤاکسین کە لە وڵاتەکەماندا مۆڵەتی بەکارهێنانی پێدەدرێت".