Hatice Şenses Kurukız,Hanife Sevinç,Berk Özkan
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سهبارهت به دابینكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رایگهیاند: "هیچ کێشەیەک لە دەستەبەرکردنی ڤاکسیندا قبوڵ ناکەم. لە ئێستادا ڤاکسینمان لەبەردەستدایە، بە پێی پێویست هەیە. گفتوگۆیانەی لە ئێستادا (لەگەڵ رووسیادا) ئەنجاممانداوە، پشتیوان بەخوا ڤاکسینی سپوتنیک دێت، دەگات''.
دوای ئهنجامدانی نوێژی ههینی له مزگهوتی ئیمامی عهلی له ناوچهی ئوسكودار له ئیستانبوڵ، سهركۆماری توركیا، ئهردۆغان بۆ میدیاكاران دوا.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سهبارهت به دابینكردنی ڤاكسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ رایگهیاند: "هیچ کێشەیەک لە دەستەبەرکردنی ڤاکسیندا قبوڵ ناکەم. لە ئێستادا ڤاکسینمان لەبەردەستدایە، بە پێی پێویست هەیە. گفتوگۆیانەی لە ئێستادا (لەگەڵ رووسیادا) ئەنجاممانداوە، پشتیوان بەخوا ڤاکسینی سپوتنیک دێت، دەگات''.
ئەردۆغان جهختی لهوه كردهوه كه بهڵێنی ناردنی ڤاكسینی بایۆنتێک لە ئەڵمانیاوە دراوە، گوتی: "پشتیوان بەخوا ئەویش دەگات''.
ئەردۆغان سهبارهت به گفتوگۆکان لەبارەی قوبرس لە جنێڤ، گوتی: "متمانە بە قوبرسی باشوور ناکەم، باوەڕی پێناکەم. ئەوان هیچ کات بە دروستیی هەڵسەکەوتیان نەکردووە. ئێستا ٢-٣ مانگ دواخراوە و، من هەر پێموانییە هیچ ئەنجامێکی هەبێت. چونکە راستگۆ نین ".