Enes Kaplan
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٩٥٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٧٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری وڵات بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٦ ھەزار و ٢٤٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجمدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٩٥٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە و ٧٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٤٢٤ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتووهتە ٣٠٥ ھەزار و ٤٢٧ کەس.
تا ئێستا ١٢ ملیۆن و ٥٢٤ هەزار و ٥٦١ پشکنینی کۆرۆنا لە تورکیا ئەنجامدراوە، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون گەیشتووەتە ٣٤٩ هەزار و ٥١٩ کەس و نۆ هەزار و ٣٧١ توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارە هەفتانەکان لەم هەفتەیەدا رێژەی هەوکردنی سییەکان سەدا ٥،٦، رێژەی ئەو نەخۆشانەی لە جێگادا کەوتوون سەدا ٤٨،١، رێژەی ئەو نەخۆشانەی لە بەشی چاودێری چڕن سەدا ٦٥،٢ بووە.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارهی دوایین ئامارهكانی كۆرۆنا له تویتەر نووسیوویهتی: "لە چوارچێوەی ئەو پشکنینانەی کە ئەمڕۆ ئەنجامدراون، ھەزار و ٩٥٨ نەخۆش تۆمارکراون. تا کاتێک ژمارەی ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە کەمنەکەینەوە ناتوانین سەرکەوتووبین. ئەم سەرکەوتنەش تەنها لەڕێی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە بەدەستدێنین با هەموومان بەم شێوەیە هاوکاری کارمەندانی تەندروستی بکەین".