Ömer Olcay
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی کارەکانی قایل کردن کە لەلایەن فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی دیکەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە ریزی رێکخراوەکە ھەڵات و خۆی رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەو تیرۆریستەی کە خۆی رادەست کردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا چووەتە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لە عێراق و سووریا کردەی تیرۆریستیی ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوه، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا لە رێگەی قایل کردنەوە خۆیان رادەست کردووەتەوە بۆ ١٢٩ تیرۆریست بەرزبووەتەوە.