Burcu Çalık Göçümlü
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩٢ ھەزار و ٥٣٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٩ ھەزار و ٣٢٠ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢١٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩٢ ھەزار و ٥٣٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٩ ھەزار و ٣٢٠ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢١٦ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٤ ھەزار و ٧٤٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە لەسەدا ٧٢،٩٩يـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٥٥،٥٠يـە.
له توركیا له ماوەى ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوهی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، ٧٨١ ههزار و ٨٥٢ دۆز ڤاكسین له شێوهی دۆزی یهكهم، دووهم و سێیهم وەرگیراوە.
تا ئەمڕۆ ٤٥ ملیۆن و ٣٠٤ ھەزار و ٧٤٢ دۆزی یەکەم، ٣٤ ملیۆن و ٤٤٦ ھەزار و ١٥ دۆزی دووەم، حەوت ملیۆن و ٣٦٢ ھەزار و ٣٣٧ دۆزی سێیەم و کۆی گشتی ٨٧ ملیۆن و ١١٣ ھەزار و ٩٤ دۆز ڤاکسین له توركیا وەرگیراوە.