Rewa Mahmut Hasan
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
تەرمی بکوژی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە کە هاووڵاتییەکی بەڕەگەز تورک بوو بەناوی، مەولود مەرت ئاڵتنتاش لە گۆڕستانی بێکەسان نێژرا، ئەویش دوای ئەوەی کەسوکاری ئامادەنەبوون بەهۆی ناپاکی کوڕەکەیانەوە تەرمەکەی وەربگرنەوە.
دوای ئەوەی لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، ئاندرێی کارلۆڤی کوشت و دواتر خۆیشی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە کوژرا، تەرمی ئاڵتنتاش سەرەڕای مانەوەی بۆ کاتێکی زۆر لەلایەن خێزانەکەیەوە وەرنەگیرایەوە، هەربۆیە هەفتەی رابردوو پزیشکی دادوەری تەرمەکەیان رادەستی شارەوانی کرد بۆ ناشتنی.
دواجار رۆژی هەینی ١٣ی کانوونی دووەم تەرمەکەی لە گۆڕستانی بێکەساندا، نێژرا.