Abdullah Shukur
19 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2016
ئیستانبوڵ
تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی بێیئۆغڵوی شاری ئیستانبوڵ روویدا و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری رەوانەی شوێنەکە کران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، لە دوای تەقینەوەکەی شەقامی ئیستیقلال ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و تیمی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
پۆلیس شەقامی سەرەکی شوێنی رووداوەکەی گرتووە و پشتێنەیەکی ئەمنی دروستکردووە.
بێجگە لە ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری و پۆلیس رێگە بە ھاتووچۆی ئۆتۆمبێڵی دیکە نادرێت و راشگەیەنرا کە بەھۆی تەقینەوەکە ژمارەیەک کەس برینداربوون.