Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2016
ئه‌نقه‌ره
5 له‌و 6 گومانلێكراوه‌ی کە له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیادا ره‌وانه‌ی دادگا كران، زیندانی كران. 4 گومانلێكراویش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار ئازادكران.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 13 ئەم مانگە له مه‌یدانی كزڵای شاری ئه‌نقه‌ره 9 گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران و به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌یه‌نرانه دادگا و ئیفاده‌یان لێوه‌رگیرا.
دوای وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان داواكاری گشتیی 6 له گومانلێكراوه‌كانی به‌تاوانی هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێتیی وڵات و هه‌وڵدان بۆ كوشتن و تێوه‌گلان له كوشتن، ره‌وانه‌ی دادگای ئاشته‌وایی و سزا كرد.
دادگاش بڕیاری به‌ندكردنی بۆ 5 یان ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له گومانلێكراوانیش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار كه ده‌بێت هه‌فته‌ی سێ رۆژ له‌بنكه‌ی پۆلیس واژۆ بكات، سه‌ربه‌ست كرا.
4 گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه‌ش ئازاد كران، به‌ڵام به‌هۆی بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان و هاوكاری كردن بۆ تاوان، چوونه ده‌ره‌وه‌یان له وڵات لێ قه‌ده‌غه‌كرا و ئازاد كران.