Şener Toktaş
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
به‌دلیس – AA
خانی باشخان له به‌دلیس كه له سه‌ده‌ی شانزەهەمی زایینی له‌لایه‌ن دەسەڵاتداری وان، كۆسه خوسره‌و پاشاوه به ته‌لارسازیی سه‌لجوقی بونیات نراوه به پێشكه‌شكردنی خۆراكه كولتوورییه‌كانی ناوچه‌كه پێشوازی له گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆ ده‌كات.
- خانی باشخان له به‌دلیس كه له سه‌ده‌ی شانزەهەمی زایینی له‌لایه‌ن دەسەڵاتداری وان، كۆسه خوسره‌و پاشاوه به ته‌لارسازیی سه‌لجوقی بونیات نراوه به پێشكه‌شكردنی خۆراكه كولتوورییه‌كانی ناوچه‌كه پێشوازی له گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆ ده‌كات. ( Şener Toktaş - ئاژانسی ئانادۆڵو )
خانی باشخان كه ٥٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگای ئاوریشم دروستكراوه و میراتی كولتووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌ی وه‌قفه‌كان، به هونه‌ری ته‌لارسازیی ناوازه‌یه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای خۆی راده‌كێشێت.
خانەکە یه‌ك نهۆمییه كه به به‌ردی بڕدراو بونتان نراوه، ساڵانێكی دوورودرێژ شوێنی پشوودانی بازرگانی سه‌ره‌ڕێ بووه، هه‌ر له‌سه‌ر شێوازی جاران نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه.
خاوه‌نكار مه‌سعود ئویگون به په‌یامنێری ئاژاناسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه خانه‌كه‌یان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی وه‌قفه‌كان به كرێ گرتووه و به پێشكه‌شكردنی خۆراكه كولتوورییه‌كانی ناوچه‌كه پێشوازی له گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆ ده‌كه‌ن و گوتی: "خۆراكه كولتوورییه‌كانی به‌دلیس مێژووییه‌كی دێرینیان هه‌یه. خواردنی ئه‌و خۆراكه كولتوورییانه له‌و شوێنه مێژووییه سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانیشی راكێشاوه و پۆل پۆل روو لێره ده‌كه‌ن".
جیهاد دومان یه‌كێكه له‌وانه‌ی سه‌ردانی خانه‌كه‌ی كردووه، به ئاماژه دان به‌وه‌ی كه له‌و شوێنه مێژووییه هه‌ست به ئارامییه‌كی تایبه‌ت ده‌كات گوتی: "ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره چێژێكی تایبه‌ت له خۆراكه كولتوورییه‌كانی بەدلیس و شوێنه‌واره مێژووییه‌كی ئه‌م خانه وه‌رده‌گرن".