İbrahim Yaldız
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
مووش – AA
له میانی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ بەرگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كانی پارێزگای مووش قه‌ده‌غه كرا.
پارێزگای مووش لە رایگهیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە له‌سه‌ر راسپارده‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی پاراستنی ته‌ندروستیی مووش و بۆ بەرگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڕیاریانداوه، جگه‌ره‌كێشان له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك شه‌قام، كۆڵان، گۆڕه‌پان، پارك و باخچه‌كان قه‌ده‌غه بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هەروەها تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی پابه‌ند نابن به بڕیاره‌كه‌وه به‌پێی ماددەی ٢٨٢ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی پاراستنی ته‌ندروستی و مادده‌ی ١٩٥ی یاسای سزاكانی توركیا سزا ده‌درێن.